ژیاننامه

گەروس عەبدول مەلكیان تەنیا هەژدە رۆژلەشەڕ بچوكترە. واتە لە هەژدەی مانگی میهر1980ی دا لە شەقامی ستارخانی تاران له‌دایکبووه‌. رەنگە ئەم ئاماژەیە بۆ مێژووی لە دایكبوونی شاعیر جێگای رامان بیت، لە بەر ئەوەی ئەگەر لە روانگەی رەخنەی دەرونشیكارانەوە لێكدانەوە بۆ شیعرەكانی بكەین، دەكرێت هێڵگەلێك لە بارەی نیشانەكانی شەرەوە كە وەك بڵێیت لەو ساڵانەوە لە نا ئاگاییدا جێگیربووە و بە شێوەیەكی شاراوە لە هەندێك لە بەرهەمەكانیدا دەبینرێت ودیارن. گەروس لە خێزانێكی كولتووریدا گەشەی كردووە و باوكی محەمەد رەزا عەبدولمەلكیان شاعیرێكە كە لە چڵ ساڵی رابردووەوە تا ئێستا چەندین كۆمەڵە شیعری بە چاپ گەیاندووە. گەروس لە تەمەنی 11ساڵییەوە نوسینی دەستپێكردووەوەویەكەمین شیعرەكانی لە گۆڤارەكانی (كیهان بچه‌ها) و (سروش نوجوان) بەچاپ گەیاندووە. به‌وجۆره‌ی که‌ خۆی ئاماژه‌ی پێده‌کات له‌ساڵی 1997 و له‌ته‌مه‌نی 17ساڵی یه‌وه‌ ده‌ستی کردوه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌و تیۆری ئه‌ده‌بی. یه‌که‌مین شیعره‌جدییه‌کانی که‌دواترو له‌کتێبی یه‌که‌می دا چاپ بون له‌بڵاو کراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کانی ئه‌وساڵانه‌دا، وه‌ک کارنامه‌ و عصرپنج شنبه به‌ چاپ گه‌یاندوه‌. ساڵی 2002 یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ناونیشانی ‌باڵندەی پەنهان بە چاپ گەیاندووه‌ که‌ هه‌رله‌و ساڵه‌دا به‌ناوبانگترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئێرانی وه‌رگرت. ئه‌وه‌ دواین خه‌ڵاتی گه‌روس نه‌بوو له‌ساڵانی دواتردا چه‌ندین خه‌ڵاتی تری بۆشیعره‌کان و کتێبه‌کانی وه‌رگرتوه‌ ودیارترینی ئه‌وانه‌ش ده‌کرێت ئاماژه‌ بکرێت به‌ خه‌ڵاتی کتێبی ساڵی شیعری ئه‌مڕۆی ئێران – کارنامه‌. وڵاتی یۆنان mostovi خه‌ڵاتی شیعری
خه‌ڵاتی ساڵێ شاعیری لاوی ئێران خه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ری شیعری وڵات (سێ جار له‌به‌نده‌ر عه‌باس) خه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ری شاعیری لاوی ئه‌مڕۆ (لقه‌ نه‌باتی شیراز) خه‌ڵاتی شیعری شه‌وانی شه‌هریوه‌ر کتێبی دووه‌می گه‌روس ڕه‌نگه‌ کاڵبوه‌وه‌کانی دونیا له‌ساڵی 2005دا له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و بڵاکردنه‌وه‌ی (اهنگ دیگر) وه‌ چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌جار چاپ کرایه‌وه‌و له‌ دوای ئه‌وه‌ سێ یه‌مین کۆمه‌ڵه‌ شیعری به‌ناونیشانی دێره‌کان له‌تاریکی دا جێگۆرکێ ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ده‌زگای (مروارید) ه‌وه‌ و له‌ساڵی 2008 دا به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م کتێبه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا دوانزه‌جار چاپ ده‌کرێته‌وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ گه‌روس عه‌بدولمه‌لکیان له‌سه‌ربانگێشتی خانه‌وه‌ی چاپ و بڵاکردنه‌وه‌ی چشمه‌ ده‌بێته‌ به‌رپرسی به‌شی شیعری ئه‌م خانه‌یه‌و ده‌ستده‌کات به‌هاوکاری کردنی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌و تائێستاش ئه‌م هاوکاری کردنه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ ها گه‌روس عه‌بدولمه‌لکیان له‌ ساڵی 2002 تا 2009هاوکاری ده‌فته‌ری شیعری لاوانی کردوه‌و له‌ ساڵی 2009 به‌ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ری فێرکردنی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌‌، کۆڕو کۆبونه‌وه‌و خولی جۆراوجۆری به‌ ئاماده‌بونی زیا موحد، موحه‌مه‌د عه‌لی سه‌ پانلو، شه‌مس له‌نگ‌رودی، ئه‌حمه‌د پوری، حسه‌ین پاینده‌، مسته‌فا ره‌حماندوست، عه‌باس موخبر... له‌ ده‌فته‌ری شیعری لاواندا به‌رێوه‌بردوه‌، ساڵی 2012به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ ده‌فته‌ری شیعری لاواندا ده‌ستیله‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌. یه‌کێک له‌ گرنگترین چالاکییه‌کانی گه‌روس عه‌ بدولمه‌لکیان به‌ده‌رله‌ شیعرو وتار و ڕه‌خنه‌نوسین به‌ڕێوه‌بردنی ۆرکشۆپی شیعر بوه‌ له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام، ئه‌م ۆرکشۆپانه‌ له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌گه‌لێکی کولتوری جۆراوجۆری وه‌ک شاری کتێبی ناوه‌ندی، فه‌رهه‌نگسه‌رای نه‌ته‌وه‌کان، ماڵی کولتوری ته‌جریش، زانکۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، زانکۆی به‌هه‌شتی، ده‌فته‌ری شیعری لاوان...هتد به‌ڕێوه‌بردوه‌و ده‌بات و ئێستاش ۆرکشۆپی شیعری گه‌روس عه‌بدولمه‌لکیان له‌و شوێنانه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ها له‌ 2008ه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین وتاری جۆراوجۆریله‌باره‌ی ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنی ئێران و رۆژئاوا وه‌ له‌ زانکۆکانی تاران، به‌هه‌شتی، پیشه‌سازی ئه‌سفه‌هان، ئه‌میر که‌بیر، ئازادی تاران چه‌ند زانکۆیه‌کی تر پێشکه‌شکردوه‌. و گه‌روس عه‌بدولمه‌لکیان له‌ ساڵی 2011کۆمه‌ڵه‌شیعری (چاڵه‌کان)ی به‌چاپ گه‌یاندو پێشوازییه‌کی زۆری له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه‌ لێکراوله‌ماوه‌ی ساڵێکدا 15هه‌زاردانه‌ی لێ فرۆشرا. له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا چه‌ندین ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگ وتاریان له‌سه‌ر شیعره‌کانی گه‌روس نوسیوه‌وکۆڕیان له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی یه‌وه‌ گرتوه‌، له‌و که‌سه‌ دیارانه‌ش ده‌کرێت ئاماژه‌ به‌ناوی مه‌نوچه‌ری ئاته‌شی، محه‌مه‌د عه‌لی سه‌پانلو، حافزموسه‌وی، فه‌رزان سجودی، مه‌فتون ئه‌مینی، دکتۆر ئه‌میر عه‌لی نجومیان، سه‌یفوڵاسه‌مه‌دیان، به‌هزادخواجات، ڕه‌زاچایچی، مه‌حمود موعته‌قدی، میهرنوش قوربانعه‌لی، عه‌لی مسعودی نیا، به‌هاره‌ ره‌زایی، مه‌هدی موزه‌فه‌ری، ئاتفه‌ چوار محه‌لییان، عه‌لیڕه‌زا عه‌باسی، موجته‌با پورمحسین و زۆرکه‌سی تریش بکرێت. شاعیری کتێبی چاڵه‌کان ساڵی 2013هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ شیعره‌کانی له‌گه‌ڵ وینه‌ی 36وێنه‌گری به‌ناو بانگی ئێرانی دا، له‌وانه‌ش عه‌باس کیارۆسته‌می، به‌همه‌ن جه‌لالی، ئه‌فشین شاهرودی، سه‌یفوڵای سه‌مه‌دیان، میهران موهاجر، که‌ریم مه‌له‌ک مه‌ده‌نی، ڕومین موحته‌شه‌م و چه‌ند که‌سی تردا به‌ناونیشانی هیچ شتێک وه‌ک مه‌رگ تازه‌نیه‌ چاپ کرد. ئه‌م کتێبه‌ به‌هاوکاری نازه‌نین ته‌با ته‌بایی و له‌لایه‌ن خانه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌شمه‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌. گه‌روس شیعر وتارو گفتوگۆی جۆراوجۆری له‌ بڵاکراوه‌ به‌ ناو بانگ و جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک، تجربه‌، کارنامه‌، الف، آزما، همشهری داستان، شوکران، شرق، کارگزاران، اعتماد، بهار، فرهنگیختگان، دا بڵاوکردوه‌ته‌وه‌. کتێبه‌کانی گه‌روس عه‌بدولمه‌لکیان تائێستاوه‌رگێڕادراوه‌ته‌سه‌رچه‌ندین زبان له‌وانه‌ش ده‌کرێت ئاماژه‌ بکه‌ین به‌ هه‌ڵبژارده‌ی شیعره‌کانی بۆ زمانی فه‌ره‌نسی، پاریس / خانه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی برنودوسی / وه‌رگێڕانی :فه‌ریده‌ روا. هه‌ڵبژارده‌ی شیعره‌کانی به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌یروت، خانه‌ی چاپ و بڵاکردنه‌وه‌ی الغاروون. 2011 وه‌رگێڕانی موسابیده‌ج دێڕه‌کان له‌ تاریکی دا جێگوڕکێ ده‌که‌ن. کوردستان، سلێمانی له‌بڵاوکراوه‌کانی پاشکۆی ره‌خنه‌ی چاودێر 2008چاپی سێیه‌م. وه‌رگێڕانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی. ڕه‌نگه‌ کاڵبوه‌وه‌کانی دونیا، کوردستان، سلێمانی، له‌بڵاوکراوه‌کانی پاشکۆی ره‌خنه‌ی چاودێر2008چاپی سێیه‌م. هه‌ڵبژارده‌ی شیعربه‌زمانی ئینگلیزی، وه‌رگێڕانی موحسین شه‌فیعزاده‌ هه‌ڵبژارده‌ی شیعربه‌زمانی تورکی. هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعری وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و ئیسپانی و فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و له‌گۆڤاره‌ به‌ناو بانگه‌کاندا بڵاوکردوه‌ته‌وه‌. تائێستابه‌شداری چه‌ندین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کردوه‌، له‌وانه‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شیعر له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، فستیڤاڵی شاعیرانی ئێڕان و جیهان، فستیڤاڵی جیهانی گه‌لاوێژ.